Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 07:56

ھۆکاره‌کانی وازھێنانی قوتابیان له‌ خوێندن و چاره‌سه‌رکردنیان

ھۆكاری تایبه‌ت و گشتی ھه‌یه‌
کوردستان TV
100%

ن/ بكركریم حسن

شاعیروئه‌دیبی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی فیكتۆرھۆگۆ ده‌لێ" ئه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌یه‌ك بكاته‌وه‌ ، ده‌رگای به‌ندیخانه‌یه‌ك داده‌خات".

واته‌ ھه‌بوونی قوتابخانه‌ و قوتابیان ده‌سته‌به‌ركردنی پاشه‌رۆژی مسۆگه‌ره‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ و پاراستن و سه‌رخستنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌ ھه‌موو به‌ڵاو نه‌ھامه‌تی و زیان گه‌یاندنێك، ئه‌وه‌ی لێره‌ ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كانه‌ به‌ رووی قوتابیان و له‌ ئامێزگرتن و باوه‌ش گرتنی قوتابیه‌كانمانه‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دیارده‌ی وازھێنانی قوتابیان له‌ قوتابخانه‌كان بۆته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ و له‌ ھه‌ندێ ووڵات و شوێن ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ساته‌ گه‌وره‌كان داده‌نرێت كه‌ رووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پاشه‌ڕۆژی نه‌وه‌كان بۆته‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌ تایبه‌تیش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی راسته‌وخۆی ھه‌یه‌ له‌ سه‌ر زیاد بوونی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری و نه‌زانین و ھه‌روه‌ھا بێكاری زیاد ده‌كات و ژێرخانی ئابوری وێرانتر ده‌كات و به‌رھه‌م ھێنانیش كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ و به‌تایبه‌تیش بۆ خودی قوتابیه‌كان دۆڕان وزیانێكه‌ كه‌ كاریگه‌ری خراپ له‌ سه‌ر ناخی قوتابی جێ ده‌ھێلی و دابڕاو ده‌بێت له‌ كۆمه‌ڵگه‌.

بێگومان وازھێنان و به‌جێ ھێشتنی خوێندن و قوتابخانه‌ له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌ ھۆكاری تایبه‌ت و گشتی ھه‌یه‌ و له‌ شوێنێك بۆ شوێنێكی تر جیاوازی ده‌بێت و له‌ ھه‌مان كاتیشدا چاره‌سه‌ری گونجاوی ھه‌یه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌ دیراسه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی ھه‌بێت و به‌راووردی ساڵه‌كان و شوێنه‌ جوگرافیه‌كان و قوتابخانه‌كانیش بكات له‌ كام قوتابخانه‌ و كام شوێن وازھێنان له‌ خوێندن زیاتره‌ له‌ قوتابخانه‌ و شوێنی تر له‌وكاته‌دا ھۆكاره‌ تایبه‌تی و گشتییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون ئه‌وكات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ده‌توانێ چاره‌سه‌ری گونجاوی ھه‌نگاو به‌ ھه‌نگاو یان چاره‌سه‌ری بنبڕ بۆ بابه‌تی وازھێنان ببینێته‌وه‌، بێگومان له‌ زۆرێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ و ووڵاتانی جۆراوجۆر بابه‌تی وازھێنان له‌ خوێندن ھه‌یه‌ له‌ ھه‌ندێ ووڵاتان ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ و بۆته‌ دیارده‌یه‌كی ترسناك، به‌ ته‌ماشاكردنی من بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ھه‌ندێ له‌ ھۆكاره‌كانی وازھێنان بریتین له‌وه‌ی كه‌ قوتابی حه‌ز و ئاره‌زووی له‌ خوێندن نییه‌ كه‌ ئه‌و حه‌ز و ئاره‌زووش نه‌بوو ھه‌موو رێگایه‌ك ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ وازھێنان له‌ خوێندن و قوتابخانه‌ ھه‌روه‌ھا كه‌مته‌رخه‌می له‌لایه‌ن خێزانه‌كانه‌وه‌ چاودێری نه‌كردنیان بۆ منداڵه‌كانیان و كه‌م ده‌رامه‌تییان و خراپی گوزه‌رانیان و خراپ ره‌فتار و ھه‌ڵس وكه‌وتی ھه‌ندێ له‌ مامۆستایان و ده‌سته‌ی كارگێڕی قوتابخانه‌كان ئه‌ویش ھۆكاری تره‌ و ھاوڕێ خراپی قوتابییه‌كان و دووری ماڵ له‌ قوتابخانه‌ و جێگیرنه‌بوونی ماڵ له‌ گوند یان له‌ گه‌ره‌كه‌كان و ھه‌ڵس و كه‌وتی قوتابیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و نه‌بوونی به‌رنامه‌ی دڵخۆشكه‌ر له‌لایه‌ن قوتابخانه‌وه‌ بۆ قوتابییه‌كان كه‌ ئه‌ركی قوتابیان سوكتر ده‌كات و گرنگی نه‌دان به‌ بابه‌ته‌كانی وه‌رزش و ھونه‌ر و ژینگه‌ و چاڵاكیه‌كان به‌ گشتی كه‌ بێزاری و وه‌ڕس بوون له‌لای قوتابیان درووست ده‌كات و گرنگی نه‌دانی ھه‌ندێ له‌ مامۆستاكان و كارگێڕی قوتابخانه‌ به‌ بارودۆخی قوتابیه‌كان ، ئه‌وانه‌ ھه‌ندێك له‌ ھۆكاره‌كان بوون بۆ نه‌ھێشتنی ئه‌و ھۆكارانه‌ و بنبڕكردنیان ھه‌ندێ له‌ چاره‌سه‌ر ده‌خه‌ینه‌ روو وه‌كو ھه‌بوونی به‌رنامه‌ی دڵخۆشكه‌ر بۆ قوتابیان و پراكتیزه‌كردنی وانه‌كانی وه‌رزش و ھونه‌ر و به‌شداری كردن له‌ چاڵاكیه‌كان و گه‌شتی زانستی په‌یوه‌ندی نه‌ێوان مامۆستایان و قوتابیان پته‌وبێت و په‌یوه‌ندی قوتابخانه‌ و خێزان بوونی ھه‌بێت و ئاگایان له‌ یه‌ك بێت و رۆڵی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌كان كارا بێت و رێنماییه‌كانی قوتابخانه‌ جێ به‌جێ بكرێت و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ لێدانی قوتابی و سه‌رزه‌نشت و بێزاركردنیان ، به‌ڵكو ئاراسته‌كردنیان به‌ رێگای په‌روه‌رده‌یی ته‌ندروست و رێزگرتن له‌ قوتابیان و ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌ باروگونجاو بۆ قوتابیان له‌ ناو قوتابخانه‌ له‌ ھه‌موو روویه‌كه‌وه‌.

جودا له‌وانه‌ش گرنگه‌ به‌دواداچوون له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاران و په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان و پارێزگاكان ھه‌بێت بۆ ئه‌و بابه‌تی وازھێنانه‌ له‌ قوتابخانه‌كان و ھه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت بۆ قوتابخانه‌كان تا چه‌ند ئه‌وان خۆیان به‌دوا داچوون ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن له‌ سه‌ر كۆی ئه‌وانه‌ له‌ كۆتایی ساڵ ھه‌ڵسه‌نگاندنی قوتابخانه‌كان بكرێت له‌و رووه‌ وه‌ ببێته‌ خالێكی ھه‌ڵسه‌نگاندن.

كوردستان تیڤي/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.