سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پاكستان رۆژی هه‌ینی رایانگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له شاری هێنگۆی ئه‌م وڵاته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 30 كه‌س كوژران و 50 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه كه سه‌رله به‌یانیی رۆژی هه‌ینی روویداوه، تیایدا ژماره‌یه‌ك منداڵ و ئافره‌تیش بوون به قوربانیی و تا ئێستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه‌یان نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
عه‌باس خان جێگری لێكۆڵه‌ری پۆلیسی ناوچه‌كه له‌مباره‌یه‌وه وتوویه‌تیی: ته‌قینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی خۆكوژه‌وه ئه‌نجامدراوه كه خۆی خزاندووه‌ته‌وه ناو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌رێكی زۆری به‌شداربووی فێستیڤاڵێك.
شایه‌نی باسه كه ناوچه‌ی باكوور رۆژئاوای پاكستان له ناوچه نائارام و مه‌ترسیداره‌كانی پاكستانه و گروپه چه‌كداره‌كانی وه‌ك " تاڵیبانی پاكستان " و " جه‌ماعه‌تی ئه‌حڕار " و " سوپای سه‌حابه " له‌م ناوچه‌یه چالاكییان هه‌یه.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.