Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 13:07

منداڵێکی ساوا دوای ئه‌وه‌ی که‌وته‌ ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌زیندوویی رزگاریبوو

به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی زۆری گه‌شتیاران منداڵه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌رگای ڤارگۆنه‌كه‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌
منداڵێكی ساوا دوای ئه‌وه‌ی كه‌وته‌ ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌زیندوویی رزگاریبوو
کوردستان TV
100%

منداڵێكی ساوای ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵان له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانی هیندستان كه‌وته‌ سه‌ر هێڵی ئاسنین و شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ شوێنه‌كه‌ی به‌جێهێشت ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری ناو وێستگه‌گه‌ بینییان كچه‌ ساواكه‌ سه‌لامه‌ته‌ و هیچ زیانی پێنگه‌یشتووه‌.

دایكی ئه‌م منداڵه‌ له‌ شاری ماتهورای هیندستان كاتێك كه‌ ویستوویه‌تیی له‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر دابه‌زێت، به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی زۆری گه‌شتیاران منداڵه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌رگای ڤارگۆنه‌كه‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌ و به‌ڕێكه‌وت له‌ نێوان هه‌ردووك پارچه‌ی پێكهێنه‌ری هێڵی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ر گیری خواردووه‌.

سه‌رباری ئه‌م بارودۆخه‌ش شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ به‌ڕێده‌كه‌وێت و خه‌ڵكی ناو وێستگه‌كه‌ به‌ ترساویی و داماویی چاوه‌ڕێن تا شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ تێپه‌ڕێت و بزانن چاره‌نووسی منداڵه‌كه‌ به‌ كوێ گه‌یشتووه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا دوای تێپه‌ڕینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ ده‌بینن منداڵه‌كه‌ ساغ و سه‌لامه‌ته‌ و هیچی به‌سه‌ر نه‌هاتووه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڤیدیۆی ئه‌م رووداوه‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جه‌نجاڵێكی زۆر درووستكردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.