ئه‌ڵمانیا جاری یه‌كه‌مه تووشی ئه‌وه بێت شه‌ڕی به‌ده‌ست هێنانی ڕووبه‌ری یاریگا بكات، یاخود له ماوه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالدا دوای (270) خولهك له ڕێگای تۆپی وه‌ستاو یه‌ك گۆڵیان كرد بێت، كه ئه‌وه‌ش وایده‌كرد یواكم لۆفی ڕاهێنه‌ر به شێوه‌یه‌كی شێتانه هه‌ركات تیپه‌كه‌ی گۆڵ نه‌كات زیاتر له شه‌ش یاریزانی هیرَشبهر بخاته یاریگاوه، كه‌چی دوای مۆندیالیش ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌ر ڕوو له ڕووخانه و ئه‌و تیپه له یارییه‌كانی نیهشن لیگ هه‌ر وه‌كو تیپێكی ئاسایی ده‌ركه‌وت، دیاره هۆكار هه‌یه ئه‌ڵمانیا به‌و دۆخه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه ئێمه په‌نجه ده‌خه‌ینه سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی. له ئێستادا تیپه‌كه كێشه‌ی ڕابهرێكی گه‌وره‌ی هه‌یه وه‌كو (فلیپ لام و بالاك و كان)، تا به‌ته‌واوی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر یاریزانه‌كاندا زاڵ بكات و یارمه‌تی تیپه‌كه‌ی بدات له‌كاتی یارییه‌كاندا. دیاره له‌مكاته‌دا ئاستی ئه‌ستێره دیاره‌كانی تیپه‌كه به‌ته‌واوی داڕووخاوه، یاخود ئه‌وه‌ی پێشتر ڕۆڵیان له یانه‌كانیاندا هه‌بووه ئێستا ئه‌وانیش یهدهگكران و به‌هیچ كلوجێك ناتوانن یارمه‌تی هاوڕێ لاوه‌كانیان بده‌ن. لایه‌نی به‌رگری تیپه‌كه هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنی مانشافته به تایبه‌تی دوو یاریزانی قوڵایی به‌رگری (بواتینگ و هۆملیز) كه به‌هیچ جۆرێك هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری یه‌ك نین، هه‌روه‌ها ئاستیان به ڕاده‌یه‌ك دابه‌زیووه، كه بۆ ته‌نیا خوله‌كێك ناتوانن ڕابكه‌ن و زۆر خاو به‌رپه‌رچی ڕكابه‌ره‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه، یان به ئاسانی ده‌وترێت ئه‌و دووانه كه‌رت ده‌كرێن و هه‌موو ئه‌و یاریزانانه‌ی هێرشی پێچه‌وانه دروست ده‌كه‌ن به خێرایی ده‌توانن ئه‌و دووانه جێبهێڵن. كێشه‌ی تیپه‌كه ته‌نیا تاك یاریزان نییه، به‌ڵكو ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه به كۆمه‌ڵ دابه‌زیووه، ئه‌واته ئه‌ستێره‌یه‌كی وه‌كو (كیمچ) كه ڕۆڵی به‌رگری و لایه‌نی هێرشبه‌ری ده‌بێت ببینێت، كه‌چی كه‌مترین ته‌ركیزی له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بووه، یاخود كاتێك باسی ناوه‌ڕاستی مانشافت ده‌كه‌ی هه‌موو ئه‌ركه‌كان خراوه‌ته سه‌رشانی تۆنی كرۆس، كه هه‌م ده‌بێت پارسه‌نگی ناوچه‌ی به‌رده‌می به‌رگری ڕابگرێت، هه‌میش ڕاده‌سپێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی سیانه‌ی پێشه‌وه له‌یه‌ك نزیك بكاته‌وه، كه له‌كاتی ئه‌وه‌ی دووه‌مدا كه‌س نییه جێگای پڕ بكاته‌وه و بۆشاییه‌كی ترسناك له شوێنه‌كه‌یدا دروست ده‌بێت. یواكم لۆفی ڕاهێنه‌ر به‌وه ناسراوه به‌یادی مۆندیالی (2014)ه‌وه ئه‌ستێره‌كانی بانگی تیپه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، بۆیه زۆربه‌ی كاتیش به‌و هۆیه‌وه ناتوانێت پلانی ته‌كتیكی خۆی ڕێكبخاته‌وه، چونكه ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی ئه‌ركه‌كانیان پێده‌دات زۆر به‌یان له یانه‌كانیان به ئاستێكی خراپی پڕ له یهدهگنشینی به‌ڕێده‌كه‌ن، بۆیه نوێری گۆڵچی یه‌كێك له‌وانه‌یه ئاسانترین گۆڵه‌كانی لێده‌كرێت و هیچ په‌یوه‌ندی و كاردانه‌وه‌یه‌كی خێرایی به‌رامبه‌ر به ڕكابه‌ر و به‌رگری تیپه‌كه‌یه‌وه نه‌ماوه، كه باشترین بژارده‌ش (تیرشتیگنه) كه ئێستا عه‌قڵێتی بردنه‌وه و به‌رگریكردن له گۆڵه‌كه‌ی زیاتره، هه‌روه‌ها توانیوێتی ئاستی خۆی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و به‌رامبه‌ر گۆڵكاره گه‌وره‌كانی جیهان بپارێزێت. گۆڕانكارییه‌كانی لۆف و یارییه دۆستانه‌كان هیچی له دۆخی تیپه‌كه نه‌گۆڕیووه، چونكه تیپه‌كه جگه له‌وه‌ی شوناسی یاریكرنی دیار نییه، له هه‌مانكاتدا گۆڵكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه و ترسناكی بۆسه‌ر گۆڵی به‌رامبه‌ر نییه، ئه‌وه‌ی تا ئهمكاتهش لۆف باجی قورسی له‌سه‌ر ده‌دات نه‌بوونی ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌یه، كه ئه‌وه‌ش پێویستی به یاریزانی وه‌كو ئۆزێلی ژماره (10)هیه له سه‌نته‌ری یاریگادا، ئه‌ویش به هیچ كلوجێك بوونی نییه، بۆیه لۆف هاتووه ده‌یه‌وێت له ڕێگای یاریزانه لاوه‌كانه‌وه جارێكی دیكه هه‌یكه‌لی پێكهاته‌كه‌ی به‌بێ سه‌ركرده‌یه‌كی كارێزما دروست بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده خولی ئه‌ڵمانی گۆڵكاری نموونه‌ی (فێرنر)ـی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ تیپه‌كه‌ی لایپزگ گرنگه و زیاتر له‌گه‌ڵ كه‌شی به‌رگری ئه‌و خوله‌دا ده‌توانێت بجووڵێته‌وه، به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان شته‌كه بابه‌تێكی دیكه‌یه.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.