دۆناڵد ترامپ له لێدوانێكی تازه‌دا وتوویه‌تیی ئه‌گه‌ر بێت و سه‌قامگیریی حكومه‌تی سعوودیه و ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تییه‌كه‌ی له‌رزۆك ببێت، ئه‌وا حكومه‌تی ئیسڕائیل تووشی كێشه‌ی زۆر ده‌بێت.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا ترامپ سه‌باره‌ت به راپۆرتی ده‌زگای ئاسایشی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ( سی ئای ئه‌ی ) ده‌رباره‌ی رۆڵی جێگره‌وه‌ی سعوودیه‌ش له كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی وتی كه ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌تی سعوودیه لاواز ببێت، هه‌ر ئه‌وه ده‌بێته هۆكار بۆ له‌ناوچوونی ئیسڕائیل. به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی كه هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی وه‌ك سعوودیه‌مان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه مه‌حاڵه ئه‌مه رووبدات.
ترامپ سه‌باره‌ت به رۆڵی سعوودیه وه‌ك هاوپه‌یمانی واشنتن وتی: حكومه‌تی سعوودیه هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ئێمه‌یه له ناوچه‌كه‌دا و به‌بێ بوونی ئه‌م حكومه‌ته ئێمه بنكه‌یه‌كی پته‌وی به‌هێز له‌ده‌ست ده‌ده‌ین.
ئه‌م لێدوانانه‌ی ترامپ له‌كاتێكدایه كه ره‌خنه‌گره موكوڕهكانی ئه‌و له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ناوبراو به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه ته‌نیا به هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی، به ئاشكرا چاوپۆشیی له‌و پێشێلكارییانه‌ی مافی مرۆڤ ده‌رحه‌ق به هاوڵاتییانی سعوودیه ده‌كات كه حكومه‌تی ئه‌م وڵاته ئه‌نجامی ده‌دات.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.