گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵی ژاپۆنی به‌ناوی " ئاكیهیۆ كۆندهو " هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بووكه‌ڵه‌یه‌كی بچوك دا كرد.
ئه‌و گه‌نجه به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و بووكه‌ڵه‌یه بچوكه ( 3D ) به‌ناوی كه‌سایه‌تی ( هاستونه میكو ) كه كۆمپانیای ( گاتهبۆكس ) به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌م بووكه‌ڵه‌یه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردوه
" ئاكیهیۆ كۆندهو " ی ژاپۆنی له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌شێك له هاوڕێكانی ئاڵقه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بوكه‌ڵه دا گۆڕیه‌وه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕێكخست ، بڕوانامه‌ی هاوسه‌رگیریشی وه‌رگرت .
شایانی باسه له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌ده‌یان حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ گیانداران و دره‌خت و ئۆتۆمبیل له‌لایه‌ن كه‌سه جیاجیاكانه‌وه تۆماركراوه .
سه‌رچاوه / ئاراسته
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.