یه‌كێك له ئه‌ندامانی باڵای بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه وتوویه‌تی به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی ئایا رێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی " جی 20 " له كۆبوونه‌وه‌ی بۆینس ئایرس پێشوازیی له محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌كه‌ن یان نا، به‌ڵكو ئه‌وان ده‌بێ خۆیان رابێنن له‌وه‌ی كه بن سه‌لمان هه‌ر جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه ده‌مێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه شازاده توركی فه‌یسه‌ڵ وێڕای ئاماژه به سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ پایته‌ختی ئه‌رژه‌نیتن و به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی جی 20، وتیی: ئه‌وان پێشوازیی گه‌رمی لێبكه‌ن یان نا ئه‌وه بابه‌تێكی جیاوازه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ده‌بێ بزانن تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی پاشایه‌تیی سعوودیه به فه‌رمی ده‌ناسن، كه‌واته محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی ئه‌و پاشایه‌تییه ده‌مێنێت و ئه‌وان ده‌بێ خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه رابێنن.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.