ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا له هه‌ڵوێستێكی تونددا ره‌خنه‌ی له خۆپیشانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی گرت كه بۆ ناڕه‌زایه‌تیی له گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نیی رژاوبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ئاكامدا هێرشیان كرده سه‌ر پۆلیس.
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا رۆژی شه‌ممه بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی گازی فرمێسك‌ڕێژ و ئۆتۆمبێلی ئاوپڕژێنی به‌كارهێنا و خۆپیشانده‌رانیش كه ده‌یانویست به تێپه‌ڕین له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان خۆیان بگه‌یه‌نن به ژماره‌یه‌ك بینای هه‌ستیاری حكومیی، له ئه‌نجامدا هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان لێگرتن و ئه‌وه‌ش بوو به هۆی توڕه‌بوونی زیاتری خۆپیشانده‌ران و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس.
هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد تا سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته ره‌خنه‌ی زۆر له هاوڵاتییان بگرێت و پێیان بڵێت مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس.
رێكخه‌رانی ئه‌م خۆپیشاندانه كه خۆیان به هێله‌گ زه‌رده‌كان ناوزه‌د ده‌كه‌ن نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ده‌بن له سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسادا و ماوه‌یه‌كه له‌م وڵاته‌دا خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی له دژی سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ناوخۆیی حكوه‌تی فه‌ڕه‌نسا رێكده‌خه‌ن و ته‌نانه‌ت له دوایین داواكارییاندا خوازیار ئه‌وه‌بوون كه ئیمانوێل ماكرۆن پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌جێ بهێڵێت.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.