Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 10:58

به‌ڤیدیۆ.. وه‌زیرێک له‌ نێو فرۆکخانه‌ جانتاو جل و به‌رگه‌که‌ی خۆی سوتاند

نیازی بوو گه‌شت بكات بۆ هه‌رێمی گیلیگیتی پاكستانی
کوردستان TV
100%

له‌نێو فرۆكخانه‌ی ئیسلام ئابادی نێوده‌وڵه‌تی وه‌زیرێكی پاكستانی جانتاو جلوبه‌رگه‌كه‌ی خۆی سوتاند.

گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك بڵاوبۆته‌وه‌ وه‌زیرێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێلی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی پاكستانی گه‌شته‌ فرۆكه‌وانیه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌ده‌وه‌ كه‌نیازی بوو گه‌شت بكات بۆ هه‌رێمی گیلیگیتی پاكستانی ، جانتاوجلوبه‌رگه‌كه‌ی خۆی سوتاند.

رۆژنامه‌ی "ئه‌ندبندنت"ی به‌ریتانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دادگای باڵای پاكستان  بڕیاریداوه‌ داوه‌ بانگێشتی وه‌زیره‌كه‌ بكات بۆلێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ تۆمه‌تی "نائاكاری" خستۆته‌ پاڵی. 

سه‌رچاوه‌/ سپۆتینگ

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.