لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر رێنمایی به‌ناوكردن و نوێكردنه‌وه و به‌ستانى تابلۆی هاتووچۆی هه‌ولێر ژماره كاتى راگه‌یاند
هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان توشی كێشه‌ی كه‌م و كوڕی نه‌بن له‌و به‌لگه‌نامانه‌ی كه پێویسته له‌لایان بێت له‌كاتی سه‌ردانیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ئوتومبێله‌كانیان یاخود له‌حاله‌تی تازه‌كردنه‌وه‌ی سالیانه یان له‌حاله‌تی گواستنه‌وه‌ی مولكیهت پێویسته ئه‌م پێداویستی و به‌لگه‌نامانه له‌گه‌ڵ خۆیان بێنن و ڕه‌چاوى ئه‌و خالانه‌ى خواره‌وه بكه‌ن ....
پێداویستییه‌كانى ژماره‌ى كاتى :
1ـ پشكنینى هاتوچۆ .
2ـ پشكنینى هه‌ززه(opvi)
3ـ زانیارى گومرگه‌كان (IT)
4ـ مه‌نه‌فێست
5ـ پشكنینى گومرگ
6ـ پسوله‌ى پاره‌دانى گومرگ
7ـ گرێبه‌ستى كۆمپانیا
8ـ داواكارى (عریچه)
9ـ نفوس و ڕه‌گه‌زنامه یان كارتى نیشتیمانى
10ـ كارتى زانیارى و یه‌ك وێنه
11ـ بهلگهنامهى كۆمپانیا.
12ـ دانیشتوى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم پێویستى به ڕه‌زامه‌ندى ئاسایش هه‌یه .
13 ـ ئاماده‌بوونى خاوه‌ن ئۆتۆمبێل یان بریكارى یاسایی.
******************
پێداویستییه‌كانى كڕین و فرۆشتن :
1ـ پشكنینى هاتوچۆ .
2ـ پشكنینى هه‌ززه(opvi)
3ـ زانیارى گومرگه‌كان (IT)
4ـ داواكارى (عریچه)
5ـ وێنه‌ى كڕیار و فرۆشیار
6ـ نفوس و ڕه‌گه‌زنامه یان كارتى نیشتیمانى
7ـ كارتى زانیارى
8ـ دانیشتوى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم پێویستى به ڕه‌زامه‌ندى ئاسایش هه‌یه .
9ـ ئاماده‌بوونى هه‌ردوو لا یان بریكارى یاساییان
10ـ ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر له ته‌ن و نیو زیاتر بێت پێویستى به نوسراوى باج هه‌یه
******************
پێداویستییه‌كانى نوێ كردنه‌وه
1ـ پشكنینى هاتوچۆ .
2ـ پشكنینى هه‌ززه(opvi)
3ـ زانیارى گومرگه‌كان (IT)
4ـ داواكارى (عریچه)
5ـ نفوس و ڕه‌گه‌زنامه یان كارتى نیشتیمانى
6ـ كارتى زانیارى
7ـ وێنه‌ى خاوه‌ن ساڵیانه
8ـ دانیشتوى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم پێویستى به ڕه‌زامه‌ندى ئاسایش هه‌یه
9ـ خاوه‌نى ساڵیانه یان بریكارى یاسایی ئاماده‌بێت
10 ـ ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر له ته‌ن و نیو زیاتر بێت پێویستى به نوسراوى باج هه‌یه

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.