له گۆڕستانی بۆسكێن له ڕانیه، كۆمه‌ڵێكی زۆر له قاوغی حه‌ب له چه‌ند ته‌لیسێكی گه‌وره‌ی زه‌رد فڕێده‌درێن و تا ئێستاش نه‌زانراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و بڕه زۆره قاوغه حه‌بانه‌یان فڕێداوه كێن و سه‌ر به چ گروپێكن.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی ڕاپه‌ڕین به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ ئاگادار كراینه‌وه له بوونی كۆمه‌ڵێكی زۆر له قاوغی حه‌ب، كه سه‌رجه‌میان حه‌به‌كانیان لێ هێنرابوو ده‌ره‌وه و ئاگریان لێبهردرابوو.
ڕاشیگه‌یاند: به هۆی بارینی بارانه‌وه به‌شێكی كه‌م له قاوغی حه‌به‌كان سووتاون و ئه‌وانی تر له گۆڕستانه‌كه ماونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمێكی ئاسایش بۆ به‌دواداچوون له‌م حاڵه‌ته چوونه‌ته گۆڕستانهكهو لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ست پێكردووه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا نه‌زانراوه ئه‌و حه‌بانه بۆ چی به‌كار هێنراون و تیمه‌كانمان به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.