Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:42

کرمانج مستەفا ماڵە بێدەنگەکەی دەگوازێتەوە بۆ سەقز

پانزەھەمین فیستیڤاڵی شانۆی کوردی لە ئێران بە بەشداری شانۆکارانی باشوور ساز دەکرێت
کوردستان TV
100%

وا بڕیارە پانزەھەمین فیستیڤاڵی شانۆی کوردی لە 28ـی تشرینی دووەم بە بەشداری شانۆکارانی باشوور لە سەقز ساز بکرێت و، ماوەی ٤ ڕۆژیش بەردەوام بێت.

شانۆگەریی (ماڵێک لە بێدەنگی)ـیش، کە لە نواندن و دەرھێنانی (کرمانج مستەفا ڕەئوفە) و (لەیلا مەجیدی)ـیە، بەشداربێت لەو فیستیڤاڵە ھونەرییەدا.

شانۆگەریی (ماڵێک لە بێدەنگی) باس لە چیرۆکی فۆتۆگرافەرێک دەکات، کە بەھۆی ڕووماڵ و بە دیکۆمێنت کردنی گرتەکانی بەرەکانی جەنگ، ماوەیەکی دوور و درێژ لە خێزانەکەی دوور دەکەوێتەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ توڕەکردنی ھاوژینەکەی، کە بەبێدەنگی لە سووچێکدا بە تەنیایی ژیان بەڕێدەکات و تەنیایش تەنگی پێھەڵدەچنێ، تەنانەت دەگات بەو ئاستەی کە وەک کەڕ و ڵاڵێک لە نێو چوار دیواری ماڵەکەی دا مان بگرێت.

(کرمانج مستەفا)ـی دەرھێنەر لەو بارەیەوە  به‌ كوردستان تیفی راگه‌یاند : جەنگ بەھا کۆمەڵایەتی و ژیانی ھاوسەرگیریی ھەڵدەوەشێنێتەوە، تاکی نێو ئەو کۆمەڵگەیەش لە ژیان بێ ھیوا دەکات، بۆیە دەکرێت ئەگەر لە نێو جەرگەی شەڕیشدا بین، ھەستە مرۆییەکان لەدەست نەدەین، چونکە ناکرێت بە پاساوی شەڕ، ئێمە خۆشەویستی لە دەست بدەین.

كوردستان تیڤی/كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.