Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:16

ووشتر به‌ر له‌ مرۆڤ چاویلکه‌ی به‌کار هێناوه‌

پێڵویه‌كی نیوه‌ روونه‌و ئه‌ركی پاككردنه‌وه‌ و پاراستنی چاوه‌
کوردستان TV
100%

پێڵوی سێیه‌م بۆ بینینێكی ساخله‌م، پێڵویه‌كی نیوه‌ روونه‌و ئه‌ركی پاككردنه‌وه‌ و پاراستنی چاوه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند ئه‌ركێكی دیكه‌ی هه‌یه‌ و له‌چه‌ند ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یه‌كیش ئه‌م پێڵوه‌ هه‌یه‌،بۆیه‌ زانایان پێیان وایه‌ ئاژه‌ڵان به‌ر له‌ مرۆڤ چاویلكه‌یه‌ان به‌كارهێناوه‌.

بۆ نموونه‌: ووشتر له‌كاتی گه‌رما و تۆزوخۆڵی بیابان پێڵوی سێیه‌م به‌كاردێنێ بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌كانی ئازاری پێ نه‌گات، هه‌روه‌ها بۆق بۆ به‌ئاگابوون و ئاسان قووتدانی خواردن په‌نا بۆ ئه‌م پێڵوه‌ ده‌بات ، هه‌روه‌ها باڵنده‌ی داركونكه‌ره‌ وه‌ك پشتێنێكی سه‌لامه‌تی بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی چاوه‌كانی به‌كاری دێنێ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئیڤان شواپ، مامۆستای پزیشكی چاو له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا ده‌ڵێت: پێڵوی سێیه‌م له‌ لایه‌كی چاوی مرۆڤدا بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌ركێكی هه‌بێت.

هه‌روه‌ها باڵنده‌ی هه‌ڵو پێڵۆی سێیه‌می هه‌یه‌،كاتێك له‌به‌رزاییه‌وه‌ به‌هێزێكی له‌ راده‌به‌رده‌ر هێرش بۆ سه‌ر نێچیره‌كانی ده‌بات ئه‌م پێڵوه‌ بۆ پارێزگاری كردن له‌ چاوه‌كانی به‌كاردێنێت.

جگه‌ له‌مه‌ش ووشتر چه‌ند تایبه‌تمه‌دی دیكه‌ی هه‌یه‌ و خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی (افلا ينظرون الى الابل كيف خلقت)واته‌ ئایا سه‌یری ووشتر ناكه‌ن چۆن خولقێنراوه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ناشناڵ جیوگرافیك

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.