Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 12:15

به‌وێنه‌ ... بەخێوکردنی قاز لە قەرسی تورکیا

ناوەندی بەخێوکردنی قاز
کوردستان TV
100%


قەرس کە بە ناوەندی بەخێوکردنی قاز لە تورکیا دادەنرێت، بەتایبەت لە وەرزی زستاندا بەر لە سەربڕینی قازەکان ژمارەیەک ئامادەکاریی دەکرێت.

لە قەرس لەدوای بارینی یەکەم بەفری ساڵ لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی قازدا کارێکی قورس و گران دەستپێدەکات. قازەکان لە بەهاردا لە سەوزاییەکاندا دەلەوەڕێنرێن و لە تشرینی یەکەمەوە لە کێڵگەکاندا تەنها جۆیان پێدەدرێت.

لە چوارچێوەی ئامادەکردنیاندا بۆ سەربڕین، قازەکان لە گۆمە دەستکردەکان یان لەو ناوچانەی ئاوی هەیە، بەرەڵڵا دەکرێن بۆ ئەوەی مەلە بکرێن.

مەلەکردنی قازەکان دوای ئەوەی ماوەیەک لە شوێنێکی داخراودا ماونەتەوە، دیمەنی سەرنجڕاکێش دێنێتە ئاراوە. دیمەنی مەلەکردنی رەوە قازەکان بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران.

فاتمە ناگاش کە یەکێک لەو کەسانەی لە شارەکە قاز بەخێودەکات لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەکرد بەخێوکردنی قاز کارێکی گرانە و گوتی: "لە قازی دایکەوە هێلکە لە هێلکەوە بۆ جووجکەی قاز لە جووجکەوە بۆ بەرهەمهێنانی قاز، کارێکی دڵخۆشکەرە، ئەمە بۆ من سەرکەوتنە. هێلکەکان خاوێن دەکەینەوە و دەیانخەینە نێو ئامێرەکانەوە، رۆژەکان دەژمێرین. دوای ئەوە جووجکەی زەرد لە ئامێرەکە دەردەهێنین و لە پلەیەکی دیارییکراوی گەرمییدا درێژە بە بەخێوکردنیان دەدەین".

11

سه‌رچاوه‌ - AA

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.