Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 12:32

رووسیا و ئۆکراینا له‌ناو ئاوه‌کانی ده‌ریای ره‌ش تێکهه‌ڵچوون

دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كانی رووسیا ته‌قه‌ی له‌وان كردووه‌ ئه‌وانیش به‌ چه‌كی قورس وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌.
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ناو ئاوه‌كانی ده‌ریای ره‌شدا پێكدادانێكی سه‌ربازیی له‌نێوان سوپای سه‌ربازیی رووسیا و ئۆكراینا روویداوه‌.

پێكدادانه‌كه‌ی رۆژی رابردوو كه‌ له‌ گه‌رووی نێوان ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای " ئازۆڤ " روویداوه‌، به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ئۆكراینا، سوپای ده‌ریایی رووسیا ته‌قه‌ی له‌ سێ كه‌شتیی ئۆكراینی كردووه‌ و دواتریش رێگه‌ی له‌ پێشڕه‌وییان گرتووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئۆكراینا، دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كانی رووسیا ته‌قه‌ی له‌وان كردووه‌ ئه‌وانیش به‌ چه‌كی قورس وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌.

هۆكاری ئه‌م پێكدادانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌وكاته‌وه‌ی رووسیا دوورگه‌ی " قریم "ـی به‌ خاكی خۆیه‌وه‌ لكاندووه‌، له‌وساوه‌ كه‌شتی جه‌نگیشی له‌ژێر پردی " كرچ " جێگیر كردووه‌  و رێگه‌ی له‌ تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كانی ئۆكراینا گرتووه‌ تا نه‌توانن له‌ ده‌ریای ئازۆڤه‌وه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆناو ئاوه‌كانی ده‌ریای ره‌ش.

دوای ئه‌م رووداوه‌ حكومه‌تی ئۆكراینا به‌ راگه‌یاندنی هۆشداریی له‌مه‌ڕ بارودۆخی سه‌ربازیی، داوای دانیشتنی خێرای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.