دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بۆ ئه‌و خزمه‌ت و كاره باشانه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامیده‌دات سوپاسی خۆی ده‌كات.
ترامپ رۆژی یه‌كشه‌ممه له ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆیدا نووسیویه‌تیی: ئای كه چه‌ند باشه به‌های نه‌وت دابه‌زیوه (سوپاس سه‌رۆك ترامپ ). هه‌رزان بوونی به‌هانی نه‌وت وه‌ك لێبوردنی باج وایه. ئه‌وه‌ش بخه‌نه سه‌ر هه‌واڵه دڵخۆشكه‌ره ئابوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان.
جیا له‌مه دۆناڵد ترامپ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناو په‌یامنێراندا به هۆی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی به ئه‌مریكای كردووه سوپاسی خۆی كردبوو. هه‌روه‌ها له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز به هه‌مان هۆكار نمره‌ی A+ پێشكه‌شی خۆی كردبوو.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.