Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:17

شه‌پۆلێکی به‌فر بارین ئه‌رزەڕۆمی گرته‌وه‌ و شاره‌که‌ به‌رگی سپی پۆشی

ناوچه‌كه‌ دووچاری سه‌ختی بووه‌
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 25 ى 11 ى 2018 ،  شه‌پۆلێكی به‌فر بارین ئه‌رزەڕۆمی گرته‌وه‌ و شاره‌كه‌ به‌رگی سپیی پۆشی.

سه‌رماوسۆڵی ئێواره‌ی دوێنێی ئه‌رزەڕۆم له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌فری هێنا و ناوشار و به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری و چیای پالان دۆكه‌ن به‌ته‌واوی سپی بوو كه‌ ناوه‌نده‌كانی خلیسكێنه‌ی سه‌ربه‌فر لەخۆدەگرێت.

به‌ هۆی كاریگه‌رییه‌كانی به‌فره‌وه‌ شۆفێرانی ناوچه‌كه‌ دووچاری سه‌ختی بوونه‌وه‌.

تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌ پێناو ئه‌وه‌ی رێگاكان دانه‌خرێن، به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ستان و رێگاكانیان پاككرده‌وه‌.

شاره‌كه‌ تارای سپیی پۆشیوه‌ و دیمه‌نێكی زستانه‌ی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه‌.


 سه‌رچاوه‌ - AA
شوان عه‌زیز
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.