به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی لوبنان، ره‌وه‌ندی لوبنانی له هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگێكی خنجیلانه‌ی سازكرد.
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ره‌وه‌ندی لوبنانی له هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ناوخۆ‌و پارێزگاری هه‌ولێرو به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم و ره‌وه‌ندی لوبنانی له كوردستان، له‌هوتێل رۆتانا هه‌ولێر ئاهه‌نگێك بۆ رۆژی سه‌ربه‌خۆیی لوبنان ئه‌نجامدرا، تێیدا خاتوو بالوێزی هونه‌ری لوبنانی -كوردی خاتوو حه‌سنا مه‌ته‌ر چه‌ندین گۆرانی به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی چڕی، كه باس له پاڵه‌وانێتی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌ربازانی سوپای لوبنانی ده‌كرد، هه‌روه‌ها چه‌ند گۆرانییه‌كی ئه‌لبوومی تایبه‌تی خۆی گوته‌وه وه‌ك گۆرانی (لیالی الغربه) به‌یارمه‌تی تیپی مۆسیقا به رابه‌رایه‌تی مایسترۆ كه‌میل ئه‌بو كه‌ره‌م، له‌گه‌ڵ تیپی شایی لوبنانی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌لید ئه‌بو عیماد.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.