دڵه‌راوكێ و شێوازی ژیانی جێگیر كه‌تێیدا مرۆڤ به‌درێژایی رۆژ دابنیشێت زیاتر توشی قه‌ڵه‌ویی ده‌كات و توشی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بێت، ئه‌م گرفته ته‌ندروستییه مه‌ترسیه بۆ ته‌ندروستی ژنان به‌وپێیه‌ی دره‌نگ پشكنینی شه‌كره ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش واده‌كات نه‌توانرێ له‌قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كاندا رێوشوێنی پاراستنی پێشوه‌خت بگیرێته‌به‌ر.
چه‌ند مه‌ترسییه‌كی تریش ھه‌ن تایبه‌تن به‌ژنان:
١. دڵه‌راوكێ زیاتر توشی ژنان ده‌بێ وه‌ك له‌پیاوان و ئه‌مه‌ش زیاتر ژنان توشی شه‌كره ده‌كات.
٢. ئه‌و ژنه‌ی توشی شه‌كره‌ی كاتی دووگیانی ده‌بێ ئه‌مه‌یان زیاتر ئه‌گه‌ری ھه‌یه توشی شه‌كره‌ی جۆری ٢ ببێت.
٣. راپۆرته پزیشكییه‌كان ئاماژه به‌زیادبونی ئه‌گه‌ری مردن ده‌كه‌نه‌وه به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌ژناندا وزیاتریشه له‌پیاوان ئه‌گه‌ر توشی شه‌كره ببێت.
٤. په‌یوه‌ندیی ھه‌یه له‌نێوانی گرفتی دروستبونی كیسی ھێلكه‌دان و نه‌خۆشی شه‌كره و پێكه‌وه‌ش ھه‌ردوو گرفت توش بێت مه‌ترسیداره.
سه‌رچاوه /دكتۆری ئۆنلاین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.