ئاسۆس ستار قوتابی به‌شی ئه‌ندازیاری كاره‌با چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی هیته‌رو شه‌حنی موبایل و جۆره‌كانی پلاك و به‌كارهێنانی گڵۆپ، له‌كاتی نوستندا ناردوه بۆ كوردی‌و تیایدا هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان و بۆئه‌وه‌ی به‌دووربن له‌ڕوداو كاره‌ساتی نه‌خوازراو پێویسته هاوڵاتیان زۆر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامرازانانه‌دا بكه‌ن.
چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ:
له‌زانستی پزیشكیدا ئاوا باسی مردن به گازی یه‌كه‌ئۆكسیدی كاربۆن ده‌كرێت:
ناخۆشترین جۆری مردنه سه‌ره‌تا ده‌سته‌كان و قاچه‌كان ئیفلیج ده‌بن به زیاتر هه‌ڵمژینی گازه‌كه ئیدی سییه‌كان ئیفلیج ده‌بن و كه‌سه‌كه چاوی كارده‌كات و ناتوانێت نه بجوڵێت نه قسه‌ش بكات به‌بێ ده‌سه‌ڵات مردن شه‌كه‌تی ئه‌كات و به ئازاره‌وه كۆتاساته‌كانی ژیانی به‌ڕێئه‌كات.
بۆیه به‌ڕێزان، ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن تا به‌دوور بن له هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو..:
۱- شه‌وان كاتی نوستن هیته‌ری كاره‌بایی بكوژێنه‌وه، چونكه ته‌نها به‌رزی و نزیمیه‌كی كاره‌با و شۆرتێك به‌سه بۆ دروستبوونی ئاگر.
۲- هه‌رگیز شه‌وان مۆبایل به شه‌حنه‌وه جێ مه‌هێڵه، وه له‌لای خۆت و لای سه‌رته‌وه دای مه‌نێ چونكه له‌هه‌ر ساتێك‌دا ئه‌گه‌ری ته‌قینی هه‌یه و، زیان به‌خش ده‌بێت بۆت.
۳- دووربكه‌وه له به‌كارهێنانی شاحینه و پلاكێك كه كوالێتیان نزمه یان ئه‌سڵی نین، چونكه به‌شێكی زۆر هۆكاره بۆ دروستبوونی ئاگركه‌وتنه‌وه.
٤- شه‌وان كاتی نوستن گڵۆپ به هه‌ڵكراوی جێ مه‌هێڵه، چونكه له ماوه‌كانی ڕابردوودا چه‌ند ماڵێك گڕیان گرتووه به‌هۆی ته‌قینی گڵۆپ و توانه‌وه‌ی.
٥- له وه‌رزی باران باریندا، پلاك دوای نه‌مانی كار پێی بیكوژێنه‌وه، چونكه زۆربه‌ی كات به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌وه شۆرت دروست بووه و زۆربه‌ی ئامێره كاره‌باییه‌كان گڕیان گرتووه و بوونه‌ته هۆی سووتانی ماڵه‌كه.
٦- دووربه له به‌كارهێنانی ته‌قسیمی كاره‌بایی و ئه‌ڤه‌ر لۆد، چونكه لۆد خستنه‌سه‌ر هه‌ر پلاكێك ئه‌بێته هۆی شۆرت و سووتان و گڕگرتنی.
سه‌رچاوه/ كوردیۆ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.