Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:27

چین.. یه‌که‌م تونێلی ده‌ریایی شووشه‌یی بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ خێراکان هه‌ڵده‌که‌نێت

به‌ خێرایی ٢٦٠ كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا
کوردستان TV
100%

چین پلان داده‌نێت بۆ دروستكردنی یه‌كه‌م تونێلی ده‌ریایی شووشه‌یی بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ خێراكان، كه‌ دوو شار له‌ هه‌رێمی چیجیانگ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێت، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین تۆنێلی له‌و شێوه‌یه‌ ‌بێت له‌ جیهاندا.

ئه‌و هێڵه‌ ئاسنینه‌ نوێیه‌، شاری نینگبو و دوورگه‌ی چوشان پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی ته‌نها٧٠ كیلۆمه‌تره‌ و ١٦ كیلۆمه‌تری له‌ژێرئاودا دروست ده‌كرێت.

وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، ئه‌م تونێله‌ ده‌ریاییه‌ له‌ هه‌ندێك به‌شیدا دیواری شووشه‌یی له‌خۆبگرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رنشینان چێژ له‌ بینینی زینده‌وه‌ر و رووه‌كه‌ ده‌ریاییه‌كان ببینن له‌ ماوه‌ی ئه‌و گه‌شته‌ كورته‌یاندا.

شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌م تونێله‌ ده‌ریاییه‌دا‌ به‌ خێرایی ٢٦٠ كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌ڕوات و ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو شار به‌ كه‌متر له‌ ٣٠ خوله‌ك‌ ده‌بڕێت.

شایه‌نی باسه‌، چین درێژترین تۆڕی هێڵی ئاسنینی هه‌یه‌ له‌ جیهاندا، كه‌ درێژییه‌كه‌ی زیاتره‌ له‌ ٢٥هه‌زار كیلۆمه‌تر، واته‌ ٦٠%ی تێكڕای هێڵه‌ ئاسنینه‌كانی سه‌رگۆی زه‌وی.

سه‌رچاوه‌/ دژه‌ تیرۆری كوردستان

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.