كه‌چه‌ڵه‌كان له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا به تایبه‌تیش وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، پله‌یه‌ك له‌و پیاوانه به‌رزترن كه قژیان هه‌یه و چانسی زیاتریان هه‌یه بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كی شایسته.
به پێی ئه‌م پۆلێنه له‌م وڵاتانه كه‌چه‌ڵه‌كان له پێشه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ن كه قژیان هه‌یه:
- له وڵاتی مه‌غریب كه‌چه‌ڵی تاجی پیاوه‌تیه.
- له وڵاتی توركمانستان ھیچ پیاوێك بۆی نیه له ژنێك زیاتر بێنێت جگه له‌و پیاوه‌ی كه كه‌چه‌ڵ بێت.
- له وڵاتی به‌رازیل كاتێك كوڕێك داوای هاوسه‌رگیری له كچێك ده‌كات كچه‌كه قژی كوڕه‌كه ده‌پشكنێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت كه قژی زۆر نیه، چونكه قژی زۆر لای كچانی به‌رازیل مانای كه‌می پیاوه‌تیه.
- له وڵاتی ئۆزباكستان پیاوی كه‌چه‌ڵ له كاتی هاوسه‌رگیری ماره‌یی نادات.
- له وڵاتی ئه‌رجه‌نتین ئه‌و ئافره‌ته‌ی شو به پیاوێكی كه‌چه‌ڵ ئه‌كات پێی ئه‌ڵێن خانمی شار.
- له وڵاتی ئه‌ندۆنیسیا ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه ماره‌ی ئافره‌تێك له پیاوێكی كه‌چه‌ڵ ئه‌بڕێت وێنه‌یه‌كی یادگاری له‌گه‌ڵ ئه‌و دادوه‌ره ده‌گرن چونكه ئه‌مه وه‌ك ده‌ستكه‌وته بۆ دادوه‌ر.
- له وڵاتی ئوسترالیا ئافره‌ت بۆی هه‌یه له‌و پیاوه‌ی جیا ببێته‌وه كه قژی هه‌یه ئه‌گه‌ر پیاوێكی تری خۆش ویست كه كه‌چه‌ڵ بێت.
- له وڵاتی فینله‌ند قوتابیه كچه‌كان كاتێك له زانكۆی هلسنكی وه‌رده‌گیرێن، ئاواتیان ئه‌وه نیه كه ده‌ربچن به‌ڵكو ئاواتی گه‌وره‌یان ئه‌وه‌یه كه بكه‌ونه داوی خۆشه‌ویس كوڕێكی كه‌چه‌ڵ.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.