ڤاسلین ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ چه‌ندین مه‌به‌ستی زۆربه‌ی هه‌ره زۆرمان به‌كارده‌هێنین، به پێی دوا توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه چه‌ندان زیانی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر پێست.
له پێكهاته‌ی ئه‌م كرێمه شێداركه‌ره‌وه‌یه‌دا كه بۆ مه‌به‌ستی بۆ نه‌رمكردنه‌وه و شێداركردنه‌وه‌ی پێست به‌كارده‌هێنرێت، پاڵاوته‌ی نه‌وت هه‌یه و هه‌رچه‌نده به پێی نووسراوه‌كانی سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه ته‌واوی مادده زیانبه‌خشه‌كانی لێده‌رهێنراوه، به‌ڵام هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن له پێكهاته‌ی ڤاسلیندا مادده‌ی زیانبه‌خشی وه‌ك "هایدرۆكاربۆناتی" تێدایه كه ده‌بێته هۆی داخستنی كونیله‌كانی پێست و كۆبوونه‌وه‌ی پیسی و به‌كتریا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ برین و شوێنی بڕاوی و سوتاوی پێست به‌كار نه‌هێنرێت.
له پێكهاته‌ی ڤاسلیندا هیچ مادده‌یه‌ك نییه كه خۆراك به پێست بدات ئه‌مه جگه له‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه زیان به كۆلاجینی پێست ده‌گه‌یه‌نێت و له گه‌ڵ به‌كارهێنانی زیاتریدا ده‌بێته هۆی چرچبوونی پێست.
هه‌ر به پێی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان پێكهاته زیانبه‌خشه‌كانی ڤاسلین له لایه‌ن پێسته‌وه هه‌ڵده‌مژرێن و له له‌شدا كۆده‌بنه‌وه و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی به شێوه‌یه‌كی گشتی دروست ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه/ دكتۆری خۆت به
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.