Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 17:26

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێ به‌جێ بکه‌ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌ت له‌نێو به‌فردا گیری کرد

چی بكه‌یت باشه‌؟
کوردستان TV
100%


كاتێك به‌فرێكی زۆر ده‌بارێت و كه‌شوهه‌وا سارد ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ ئۆتۆمبێلێكی نزم بچیته‌ نێو به‌فر، ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌نێو به‌فر گیر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر له‌ كاتی به‌فرباریندا ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌نێو به‌فردا گیری كرد، سه‌ره‌تا به‌ بێڵێك به‌فری به‌شی پێشه‌وه‌ و پشته‌وه‌ی تایه‌كان به‌ باشی لابه‌ره‌، پاشان به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بۆ چه‌ند جارێك بڕۆ پێشه‌وه‌ و بۆ دواوه‌ بگه‌ڕێوه‌، به‌مه‌ش شوێنێك بۆ سووڕانی تایه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دروست ده‌بێت.
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م ھه‌نگاوانه‌، به‌ ھێواشی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بڕۆ و به‌ خێرایی پێ له‌ به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا مه‌گره‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌فر به‌ خێرایی تایه‌ی ئۆتۆمبێل بسووڕێته‌وه‌، بۆ لایه‌ك ده‌ڕوات و باڵانسی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.