خوێن بەخشین كارێكی مرۆیی گەورەیە و كاریگەری دەبێت لەیارمەتیدانی ئەو كەسانەی پێویستیان بەخوێنە و پرۆسەی خوێن بەخشین هیچ زیانێكی لەسەر تەندروستی مرۆڤ نیە ، بەڵكو كۆمەڵێك سوودی تەندروستی بە جەستە دەبەخشێت.
لەكاتی خوێن بەخشین پشكنین بۆ كەسی بەخشەر دەكرێت بۆ دڵنیابوون لەسەلامەتی و تەندروستی و پشكنینی پزیشكی پێویستی بۆ دەكرێت، هەروەها خوێن بەخشین دەبێتە هۆی چالاكبوونەوەی سووڕی خوێن و چالاكبوونی مۆخی ئێسك بۆبەرهەمهێنانی خرۆكەی سوور لەدوای خوێن بەخشین.
هاوكات خوێن بەخشین دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و گیرانی دەمارەكان و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجە.
سهرچاوه - تەندروستی سلێمانی
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.