Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:00

گاشه‌ به‌ردێکی گه‌ردوونی له‌ داهاتوویه‌کی نزیک خۆی به‌ هه‌ساره‌ی زه‌ویدا ده‌کێشێ

قه‌باره‌ی گاشه‌ به‌رده‌كه‌ به‌ نزیكه‌ی 700 پێ ده‌بێت
کوردستان TV
100%

پێگه‌ی "Inquisitr" هه‌واڵی له‌سه‌رچاوه‌كانی ده‌زگای گه‌ردوونناسی ئه‌مریكا ناسراو به‌(ناسا ) گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ هه‌ساره‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا خۆی به‌زه‌وی ده‌كێشێ.

پێگه‌كه‌ ده‌ڵێت: گاشه‌ به‌رده‌ گه‌ردوونییه‌كه‌ ناونراوه‌ LF16-2018 له‌ ماوه‌ی سه‌د ساڵی داهاتوودا له‌ كۆتاییدا خۆی به‌ زه‌ویدا ده‌كێشێ.

زانایانی گه‌ردوونناسی پێیان وایه‌ قه‌باره‌ی گاشه‌ به‌رده‌كه‌ به‌ نزیكه‌ی 700 پێ ده‌بێت كه‌ ده‌كاته‌ 215مه‌تر، كه‌ دووجار له‌ په‌یكه‌ری ئازادی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌وره‌تره‌و له‌ ئێستادا به‌ خێرایی 33 هه‌زار میل له‌كاتژمێرێكدا رێده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ناسا ده‌ڵێت: هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌ گه‌ردوونییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ ماوه‌ی سه‌د ساڵه‌كه‌ راست نییه‌،چونكه‌ تا ئێستا LF16-2018 هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست نه‌كردووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: یه‌ك هه‌ل له‌ نێوان 30 ملیۆن هه‌ل بۆ خۆكێشانی گاشه‌ به‌رده‌كه‌ بۆ خۆكێشانی به‌ زه‌ویدا هه‌یه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.