مامۆگرافی (ئەشیعەی مەمك)، بەكاردەهێنرێت بۆ دەستنشانكردنی نەخۆشی مەمك لەژناندا.
ئەو ژنانەی تەمەنیان لەسەرو 40 ساڵییەوەیە پێویستە دووساڵ جارێك پشكنینی مامۆگرافی بكەن و ئەوانەشی تەمەنیان لە سەرو 50 ساڵییەوەیە پێویستە ساڵی جارێك پشكنینەكە بكەن.
پێویستە لەكاتی بوون و دەركەوتنی فاكتەرێك یان زیار لە فاكتەرێك لە فاكتەرە مەترسیدارەكان، بەزووترین كات سەردانی "سەنتەری نەخۆشییەكانی مەمك" بكەیت لەناوچەكەی خۆت، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی پێش وەختە.
1. تكایە سەردانی سەنتەری نەخۆشییەكانی مەمك بكە یان سەردانی پزیشكی تایبەت بكە لەم كاتانەدا، بوونی لوو لە بن باڵدا، گۆڕانی ڕەنگی پێست، گۆڕانی شێوەی مەمك، بەناوداچوونی گۆی مەمكەكانت.
2. ئەگەر دەر ئەنجامێكی نائاسایی لە پشكنینی مامۆگرافیدا دەركەوت، لەوانەیە پزیشكەكەت داوای شكنینی تری وەك بایۆپسی (Biopsy) ئێم ئار ئای (MRI) یان سۆنەرت (Ultrasound) لێ بكات.
3. بایۆپسی (Biopsy) ڕێگایەكی تایبەتە كەنمونەیەك لە ناوچە نائاسییەكە وەردەگیرێت تا بەبەركاهێنانی دەرزیەك و لەژێر ووردبیندا تەماشای بكرێت. هەندێكجاریش بۆ بچوككردنەوەی گرێكە بەشێكی لەلایەن پزیشكێكی پسپۆڕەوە لادەبرێت.
وهرگیراوه له تەندروستی سلێمانی
دانانى ههواڵی تهندروستى - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.