دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، دیدارى خۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسیا، ڤلادیمێر پوتن هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بڕیار بوو، هه‌ریه‌ك له تره‌مپ و پوتن له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى گرووپى بیست له ئه‌رجه‌نتین كۆببنه‌وه.
هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گرژییه‌كانى نێوان ئۆكرانیا و رووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تره‌مپ به رۆژنامه‌ى "واشنتن پۆست"ى راگه‌یاندووه، ئه‌و كۆبوونهوهیهم له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجام نادرێت.
هه‌روه‌ها وتویهتى" به‌و دوژمنكارییه ئاسوده نییم، به هیچ جۆرێك دوژمنكاریم ناوێت، پێویسته ئه‌وروپا ئه‌و دوژمنكارییه ره‌تبكاته‌وه‌و هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌ڵمانیاش ره‌تیبكاته‌وه".
رۆژى 25ى نۆڤێمبه‌ر، پاسه‌وانى سنوورى ده‌ریایى رووسیا، 3 كه‌شتى جه‌نگى ئۆكرانیایان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت، كه هێڵى سنوورى ئاویى رووسیایان له ده‌ریاى ره‌ش به‌زاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.