Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:16

تره‌مپ و ئه‌ردۆگان گرژییه‌کانی نێوان رووسیاو ئۆکراینا له‌ ده‌ریای ره‌ش تاوتوێکرد

تره‌مپ و ئه‌ردۆگان دیدارێک لە پەراوێژی G20 ئه‌نجام ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌  سه‌رۆكی ئه‌مریكاو سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداو تێیدا لەسەر ئەنجامدانی دیدارێک لە پەراوێژی كۆبوونه‌وه‌ى G20 رێککەوتن.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆكى توركیا  گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا له‌ ده‌ریای ره‌ش تاوتوێكرد.

هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان و تره‌مپ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دیدار له‌ په‌راوێزی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-20 كه‌ له‌ بۆینس ئایرس به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

بڕیارە لووتکەی ساڵانەی گرووپی G20، کە ئەو وڵاتانە لەخۆدەگرێ كه‌ خاوەن ئابوورییەکی بەهێزن،  لە بۆینس ئایرسی ئەرجەنتین رۆژانی هەینی و شەممە بەڕێوەبچێت. 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.