رێكخراوێكی ژینگه‌پارێز هۆشداری ده‌دات كه پاشماوه‌ی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان (ئه‌و وردیله پلاستیكییانه‌ی كه له ئه‌نجامی لێكخشانی تایه‌كان له‌گه‌ڵ زه‌وی دروست ده‌بن) ده‌گۆڕێت بۆ مادده‌یه‌كی پلاستیكی شل و ده‌بێته هۆی پیسكردنی ئاوی زه‌ریاكان.
یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی سروشت (IUCN)، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ته‌نه وردانه‌ی كه له تایه‌كان و مادده چنراوه‌كان په‌یدا ده‌بن به گه‌وره‌ترین هۆكاری پیسكردنی زه‌ریاكان داده‌نرێن و رێژه‌كه‌یان زۆر زیاتره له رێژه‌ی پاشماوه‌ی مادده پلاستیكییه قه‌باره گه‌وره‌كان.
داتاكانی تۆژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌و رێكخراوه كه له‌سه‌ر حه‌وت ناوچه‌ی جیاواز له جیهاندا ئه‌نجامدراوه و له راپۆرتێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ریده‌خات كه ساڵانه نزیكه‌ی 9,5 ملیۆن تۆن پاشماوه‌ی پلاستیكی ده‌خرێته نێو زه‌ریاكان و رێژه‌ی (15 - 31%)یش هی وردیله پلاستیكییه‌كانه.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.