له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی وڵاتی سوید فڕۆكه‌یه‌ك به سه‌رنشینه‌وه خۆی كێشا به دیواری فڕۆكهخانهیهكدا و به هۆیه‌وه گه‌شته‌كه وه‌ستا.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێرمان له سوید پێی ڕاگه‌یاندین ئه‌مشه‌و له فڕۆكه‌خانه‌ی ئارلهندای له ستۆكۆڵمی پایته‌ختی وڵاته‌كه، فڕۆكه‌یه‌ك باڵێكی خۆی به دیواری فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا كێشاوه و ڕووداوه‌كه ته‌نیا زه‌ره‌ری ماددی لێكه‌وتۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: پۆلیسی سوید له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه و تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌كی نه‌داوه به ڕاگه‌یاندنه‌كان.
شایه‌نی باسه جگه له‌و فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی ئایر ئه‌ندیا هیچ فڕۆكه‌یه‌كی تر له‌م فڕۆكه‌خانه‌یه له‌و كاته‌دا نه‌نیشتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.