ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ئه‌و پرۆژه بڕیاره ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه كه كۆتایی ده‌هێنێت به پشتیوانییكردنی سعوودیه له جه‌نگی یه‌مه‌ندا له لایه‌ن ئیداره‌ی واشنتۆنه‌وه.
پرۆژه بڕیاره‌كه كه له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له سیناتۆران، بێرنی سانده‌رز، مایك لی و كریس مێرفی-یه‌وه پێشكه‌شكراوه و كۆتاییهێنان به پشتیوانیی و هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سعوودیه له جه‌نگی یه‌مه‌ندا له خۆده‌گرێت، ئه‌مڕۆ له لیژنه‌كانی سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی پیراندا خرایه ده‌نگدانه‌وه.
پرۆژه بڕیاره‌كه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ كه هاوكات له كۆنگرێس زانیاریی ده‌داته ئاماده‌بووان، به ٦٧ ده‌نگ به‌رامبه‌ر به ٣٧ ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
له‌نێو پرۆژه بڕیاره‌كه‌دا داواكراوه ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ پێویسته له میانی ٣٠ رۆژدا پشتیوانیی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سه‌رجه‌م یه‌كه‌كان به هاوپه‌یمانیی به سه‌رۆكایه‌تیی سعوودیه، كۆتایی پێبهێنێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و یه‌كانه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌لقاعیده‌دا نه‌جه‌نگن. له‌وباره‌یه‌شه‌وه بێرنی سانده‌رز، یه‌كێك له‌و سیناتۆرانه‌ی داكۆكی له پرۆژه بڕیاره‌كه ده‌كات روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سانده‌رز له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه سیناتۆرانی ئه‌مریكا پێویسته په‌یامێك بده‌نه حكوومه‌تی سعوودیه، به‌وه‌ی كه "به‌رده‌وام نابن له پشتیوانییكردنی ئه‌و جه‌نگه كاره‌ساتباره‌ی رژێمێكی سه‌ركوتكار كه خاوه‌نی سیاسه‌تێكی مه‌ترسیدار، رووخێنه‌ر و ناپه‌رپرسیارانه‌ی سه‌ربازییه هه‌ڵیگیرساندووه.
پرۆژه بڕیاره‌كه له مانگی ئاداریشدا خرابوویه ده‌نگدانه‌وه و به هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ش ده‌نگ كه‌متری هێنابوو، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنابوو، به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی پێویست له‌مڕۆدا، وه‌ك سه‌ركه‌وتنی ئه‌و سیناتۆرانه دێته هه‌ژماركردن كه ئامانجیانه كۆتایی به رۆڵی ئه‌مریكا له جه‌نگی یه‌مه‌ندا بهێنن.
دواتر پرۆژه بڕیاره‌كه به مه‌به‌ستی ده‌نگدانی گشتیی له‌سه‌ری، ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر له‌وێش په‌سه‌ند بكرێت، بۆ دۆناڵد تره‌مپ به‌رزده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.