Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:22

وه‌لفی حه‌ماوه‌ چیه‌؟

به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت لابدرێت یان هه‌ڵبیگرێت
کوردستان TV
100%

(وه‌لفی حه‌ماوه‌) یان ڤاڵڤی ئاوی بز‌وێنه‌ر‌و سووده‌كانی ڤاڵڤی گه‌رمی ئاوی بزوێنه‌ر ، پله‌ی گه‌رمی ئاوی بزوێنه‌ر له‌ئاستێكدا ده‌پارێزێت یان ڕایده‌گرێت ، پله‌ی گه‌رمی ئاوی بزوێنه‌ر زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی جیهان له‌(80بۆ90) پله‌ی سه‌دی ، ئاساییه‌ واته‌ ئه‌و ڤاڵڤه‌ ڕێگه‌ نادات ئاو له‌ناو بز‌وێنه‌ره‌كه‌ بسوڕێته‌وه‌ هه‌تاوه‌كو نه‌گاته‌ (80بۆ90) پله‌ی سه‌دی بۆیه‌ له‌‌وپله‌ گه‌رمه‌دا ڕایده‌گرێت ‌وناهێڵێت دابه‌زێت ، بۆیه‌ ده‌بێت گرنگی بدرێت به‌وه‌لفی حه‌ماوه‌ یان (ڤاڵڤی گه‌رمی ئاوی بزوێنه‌ر) وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وه‌لفی حه‌ماوه‌ لابدرێت یان هه‌ڵبیگرێت .

بۆ نموونه‌ : هێنانه‌وه‌ی گه‌رمی له‌شی مرۆڤ (37) پله‌ی سه‌دیه‌ ئه‌وپله‌یه‌دابه‌زێت مرۆڤه‌كه‌ نه‌خۆش ده‌كه‌وێت .

بۆیه‌ ده‌بێت گرنگی بدرێت به‌وه‌لفی حه‌ماوه‌ نه‌وه‌ك لادانی كه‌ ئه‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی بزوێنه‌ره‌كه‌ ،بۆیه‌ گرنگه‌ ئاماژه‌ بده‌ین به‌جۆری ئاوی ڕادێته‌رئه‌بێت ئه‌بێت ئه‌و ئاوه‌ دژه‌ ژه‌نگ بێت ‌ودژه‌ به‌ستن بێت كه‌له‌بازاڕ به‌ (anti-freezr) ده‌ناسرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ Traffic Fm

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.