Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:37

باشترین کۆمپانیاکانی فڕۆکه‌وانی بۆ ساڵی ٢٠١٨

گه‌شتیاران ئه‌م كۆمپانیایه‌یان هه‌ڵبژارد
کوردستان TV
100%

پێگه‌ی "Airline Ratings"ی تایبه‌تمه‌ند له‌ خزمه‌تگوزاری گه‌شتكردن، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی نوێی بڵاوكرده‌وه‌ بۆ باشترین كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی له‌مساڵدا.

به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆڕانی دڵنیایی ئاسمانیی و خاوه‌نی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان تێیدا به‌شداربوون و راوبۆچوونی هه‌زاران گه‌شتیار وه‌رگیرا، هێڵی ئاسمانیی سه‌نگافورا له‌پله‌ی یه‌كه‌م هات، به‌هۆی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ باش و تایبه‌تانه‌ی كه‌ پێشكه‌ش به‌ سه‌رنشینه‌كانی ده‌كات.

سه‌رۆكی پێگه‌ی "Airline Ratings"، روونی كرده‌وه‌، گه‌شتیاران ئه‌م كۆمپانیایه‌یان هه‌ڵبژارد، چونكه‌ له‌هه‌موو شتێكدا نایابه‌، هه‌میشه‌ شتی نوێ پێشكه‌ش ده‌كات، بۆ نموونه‌ له‌مساڵدا درێژترین گه‌شتی ئاسمانیی بێ راوه‌ستاون له‌ سه‌نگافوراوه‌ بۆ ویلایه‌تی نیویۆرك ئه‌نجامدا.

هه‌ر له‌ پۆلێنه‌كه‌ كۆمپانیای Air New Zealand له‌ پله‌ی دووه‌م هات و، كۆمپانیای "Qantas"ی ئوسترالی له‌ پله‌ی سێیه‌م هات.

سه‌رچاوه‌/ دژه‌ تیرۆری كوردستان

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.