له پارێزگای كرككاله له كارگه‌یه‌كی پركردنه‌وه‌ی غاز له توركیا ته‌قینه‌وه له‌نێو تانكه‌رێكدا روویدا كه غازی تێده‌كرا، به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
كارگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی غاز كه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی كرككاله‌یه، به هۆكارێك كه هێشتا دیار نییه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه له میانی پڕكردنه‌وه‌ی تانكه‌رێك له غاز.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی ئافاد، جه‌ندرمه، ئاگركوژێنه‌وه و ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كران.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و دووی دیكه‌ش برینداربوون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.