كچێكی رووسی لەگەڵ لەدایكبوونیدا تووشی حاڵەتێكی ناوازە و سەرسوڕهێنەر بووە و جیاواز لە هەموو مرۆڤێكی تر دڵی لەدەرەوەی سينگیەتی و بەشێوەیەكی دیار لێدەدات و كاردەكات.
ئەمەش پزیشكەكانی دەستەوسان كردووە و ناتوانن هیچ كارێكی بۆ ئەنجام بدەن.
ئەو منداڵە ناوی فیرسافیان بۆرنه و تووشی نەخۆشیەكی دەگمەن بووە، بەهۆیەوە دڵی كەوتۆتە دەرەوەی قەفەسی سنگ و تەنیا چینێكی پێستی ناسك دایپۆشیوە و لە كۆی یەك ملیۆن لەدایكبوو تەنیا پێنج حاڵەتی لەو جۆرە دەبێت لەجیهاندا.
سهرچاوه - تەندروستی سلێمانی
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.