محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی، ھونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ھه‌ولێر، چه‌ند ڕۆژێكه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی، له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراوه و تا ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستیی ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه.
ئێستا محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی، له به‌شی بووژانه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری له ھه‌ولێر تایبه‌ت خه‌وێنراوه تاوه‌كو ئێستا بارودۆخی ته‌ندروستی جێگیرنیه و پێویستی به پشوو و ده‌رمانی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیی ئاسایی ببێته‌وه.
بڕیار وایه له چه‌ند ڕۆژی داھاتوودا، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكرێته‌وه و به‌رده‌وامیش چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رده‌گرێت.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی له ساڵی 1933 له ھه‌ولێر له‌دایك بووه، یه‌كێكه له ھونه‌رمه‌نده به‌ئه‌زموون و به‌ناوبانگه‌كانی ھه‌ولێر، شاره‌زاییه‌كی باشی له گوتنی مه‌قام و قۆریاتی توركمانی و گۆرانییدا ھه‌یه، ھه‌روه‌ھا ئاوازی گۆرانی بۆ چه‌ندین ھونه‌رمه‌ندی كورد و تورك ئاماده كردووه، (یه‌ڵه شوفێر) یه‌كێك له گۆرانییه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌و ھونه‌رمه‌نده كه چه‌ندین گۆرانیبێژی دیكه دووباره‌یان كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/ باس
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.