ئۆكسانا ڤۆیڤۆدینا ئێستا ته‌مه‌نی 25 ساڵه و ساڵی 2015 به شاجوانی مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیا هه‌ڵبژێردرا، ڕۆژی هه‌ینی 23ی تشرینی دووه‌می 2018 ئۆكسانا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پاشای مالیزیا كرد.
سوڵتان موحه‌مه‌دی پێنجه‌م ته‌مه‌نی 49 ساڵه و پاشای و سوڵتانی وڵاتی مالیزیایه و موسوڵمانه، ژنێكی هه‌یه "منداڵی نابێت" بۆیه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شاجوانی پێشووی روسیا كردووه.
به‌پێی میدیاكانی ڕوسیا هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئۆكسانا بووه به موسوڵمان و ناوه‌كه‌شی گۆڕیوه بۆ ڕیهانی.
ڕۆژی هه‌ینی ئۆكسانا و سوڵتان له هۆڵی بارڤیكا له جوكۆڤكا له ڕوسیا كه یه‌كێكه له هۆڵه گرانبه‌هاكانی ئه‌و وڵاته ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامدا و ئێستا ئۆكسانا بووه به باڵاپۆش.سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.