له میانه‌ی دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی گرووپی 20 هه‌ر له یه‌ك فلادێمێر پۆتن ، سه‌رۆكی رووسیاو محه‌مه‌د بن سه‌لمان ، شازادی جێنشینی سعوودیه به ئه‌نجامدانی ته‌وقه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش میدیای جیهانیان به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ كرد.
هاوكات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هاووڵاتیانی سعوودی خۆشحاڵی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربڕی و یه‌كێك له چالاكوانانی بواره‌كه ده‌ڵێت: خۆشحاڵییهكهی پوتن بۆ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه،ئه‌وانی وێران كرد، چالاكوانێكی دیكه‌ش نووسیویه‌تی: ئه‌مشه‌و كه‌سانێك ناخه‌ون، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ركابه‌رانی محه‌مه‌د بن سلمان.
ئه‌و ته‌قه‌یه‌ی نێوان پوتن و محه‌مه‌د بن سه‌لمان كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له نێوان چاودێرانی سیاسی و میدیای جیهان لێكه‌وته‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك لێی ده‌ڕوانن.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.