بڵاوكراوه‌یه‌كی زانستیی جیهانیی چه‌ند ئه‌نجامێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری ئاشكراكرد له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌رزترین و نزمترین ئاستیان هه‌یه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه و، تۆژینه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگه‌ی "Legatum" ده‌ریخست، شانشینی یه‌كگرتوو و، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و، ئوسترالیا له ریزبه‌ندی ١٠ وڵاتی یه‌كه‌مدا نین.
به‌پێی ئه‌و هێڵكارییه‌ی كه ١٤٩ وڵاتی له‌خۆگرتووه، له پله‌ی یه‌كه‌م وڵاتی سه‌نگاپووره دێت وه‌ك باشترین وڵات له‌جیهاندا له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه و، له پله‌ی دووه‌م وڵاتی لۆكسمبۆرگ دێت، به‌ڵام وڵاتانی ئه‌فریقیا له ریزبه‌ندی كۆتایی پۆلێنه‌كه‌دان.
له پله‌ی سێیه‌م، وڵاتی ژاپۆن دێت و له پله‌ی چواره‌م وڵاتی قه‌ته‌ر دێت، پاشان هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی: هۆنگ كۆنگ، ئیمارات، سویسرا، نه‌مسا، سوید و نه‌رویج دێن.
هه‌ر به‌پێی پۆلێنه‌كه، ئوسترالیا له پله‌ی دوازده‌یه‌م دێت، نیوزلاند له پله‌ی حه‌ڤده‌یه‌م، كه‌نه‌دا له پله‌ی بیست و یه‌كه‌م، بریتانیا له پله‌ی بیست و شه‌شه‌م و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پله‌ی سی و پێنجه‌م دێت.
پسپۆڕان هۆشدارییان دا، سه‌رباری ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ی كه له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدا به‌ده‌ست هاتووه، به‌ڵام له‌ئێستادا باشتركردنی ره‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و كزی ده‌ڕوات.
ئه‌م تۆژینه‌وه‌یه، چه‌ند پێنوێنیكی وه‌ك چاودێری ته‌ندروستی، ئاستی نه‌خۆشییه‌كان و رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی، نه‌خۆشی شه‌كره و، چه‌ند رێوشوێنێكی ته‌ندروستی دیكه له پۆلێنكردندا له‌به‌رچاو ده‌گرێ
سه‌رچاوه/ دژه‌تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.