مانگایه‌كی زۆر زه‌به‌لاح له وڵاتی ئوستوڕاڵیا بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسامیی بۆ خه‌ڵك و سه‌رئێشه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی و هیچكه‌س ئاماده نییه بیكڕێت، چونكه هه‌ركه‌سێك بیبینێ ده‌ڵێت هیچ كه‌ره‌سته‌ی گونجاو نییه تا بتوانرێ مانگاكه‌ی پێ بگوازێته‌وه و به‌خێوكردنیشی ئه‌سته‌مه.
ئه‌م مانگایه كه ناوی لێنراوه " نیكهرز " به‌رزیی ئاستی پشتی تا سمه‌كانی 194 سانتیمه‌تر و كێشی 1400 كیلۆیه و مه‌زه‌نده ده‌كرێت زه‌به‌لاحترین مانگای جیهان بێت.
نیكهرز ته‌مه‌نی 7 ساڵه و تا ئه‌مدواییه چه‌ندینجار بردراوه بۆ بازاڕ به مه‌به‌ستی فرۆشتن، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی هیچكه‌س ئاماده نه‌بووه بیكڕێت، ئیتر خاوه‌نه‌كه‌یشی ده‌ستی هه‌ڵگرتووه له‌وه‌ی بیفرۆشێت.
پیه‌رسن كه خاوه‌نی مانگاكهیه ده‌ڵێت: ئه‌م مانگایه كه له نه‌ژادی " هۆڵشتاینه " به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زه‌به‌لاحتره له هاونهژادهكانی خۆی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌چاو مانگاكانی دیكه‌ی ئه‌م كێڵگه‌یه زه‌به‌لاحتر بوو. ئێمه‌ش ئه‌وسا وتمان له گه‌شه ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به تێپه‌ڕینی كات هه‌ر به‌رده‌وام بوو له گه‌شه كردن و ئیتر گه‌یشته ئه‌م ئاسته و ئێستاش ئیتر وازمان لێهێناوه تا بۆخۆی له‌م كێڵگه‌یه درێژه به ژیانی خۆی بدات.
جێگه‌ی باسه كه زه‌به‌لاحترین مانگایه‌ك كه تا ئێستا ناوی تۆماركراوه ساڵی 2010 له ئیتاڵیا بووه و به‌رزیی ئاستی پشتی تا سمه‌كانی 201 سانتیمه‌تر بووه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ عه‌سرێ خه‌به‌ر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.