د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسین و ئاگاداربوون له ره‌وشی ته‌ندروستی سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری هه‌ولێر (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی)كرد.
د.به‌شیر له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا هیوای زووچاكبوونه‌وه‌و سه‌لامه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ندی ناوبراو خواست و رایگه‌یاند، درێغی ناكات له خزمه‌تكردنی هونه‌رمه‌ندان و فه‌راهه‌م كردنی ژیانێكی شایسته بۆیان به‌بێ جیاوازی و به‌ته‌نسیق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق چونكه هونه‌رمه‌ندان چینێكی گرنگی كۆمه‌ڵگان و پێویستیان به‌خزمه‌تكردن هه‌یه.
له‌لای خۆشیه‌وه هونه‌رمه‌ند محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی سوپاسی دكتۆر به‌شیر حه‌دادی كرد بۆ سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ی و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست له‌كاره‌كه‌یدا.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.