Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:38

به‌ ڤیدیۆ.. مایکرۆسۆفت گۆڕانکاری له‌ ئایکۆنه‌کانی زنجیره‌ ئه‌په‌کانی Office ئه‌کا

نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌ يه‌ك ترلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی بواری بازرگانی ئه‌لیكترۆنیات و به‌رهه‌مهێنه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری سیستمه‌كانی كۆمپیوته‌ر كه‌ له‌م دواییانه‌دا ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی بواری بازرگانی ئه‌لیكترۆنی جیهانی گرته‌وه‌ و نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌ 1 ترلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ، ئه‌مه‌ش وای كرد ناوبانگێكی زیاتر په‌یدا بكات و به‌كارهێنه‌رێكی زۆرتر له‌ ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه‌.

كۆمپانیای ناوبراو له‌ ڕاگه‌یێندراوێكدا له‌ په‌ڕه‌ی فه‌ڕمی خۆی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ نیازی نوێكردنه‌وه‌ی ئایكۆنه‌كانی زنجیره‌ی به‌رنامه‌كانی Microsoft Office ه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ به‌كارهێنه‌رێكی زۆری سیستمی Microsoft ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان له‌ وێنۆچكه‌ كۆنه‌كانی Microsoft Office گرتووه‌ بۆیه‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له‌ دوای شكاندنی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كی به‌رز له‌ نرخی كۆمپانیاكه‌یدا ئه‌م وه‌شانه‌ نوێیه‌ی وه‌ك ڕێزێك ئه‌به‌خشێته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیستمه‌كه‌ی.

شایه‌نی باشه‌ مایكرۆسۆفت له‌م نوێكاریه‌دا گرنگیه‌كی زۆری به‌ ئه‌په‌كانی Excel و Power Point و Word و Skype و Outlookـــی داوه‌ و هه‌مان ڕه‌نگی ئایكۆنه‌ كۆنه‌كانی به‌كارهێناوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ دیزایین كراون ، به‌ڵام گرنگیه‌كی ئه‌وتۆ به‌ پێكه‌وه‌به‌ستنی ئایكۆنه‌كان به‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌په‌كان نه‌دراون و ناوی ئه‌په‌كان به‌ دووری 3سم له‌ ئایكۆنه‌كانیان جێگیركراون.

وا بڕیاره‌ وه‌شانه‌ نوێكه‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوو سه‌ره‌تا بۆ مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس ڕاوانه‌ بكرێ و له‌ پاشان به‌ ڕیزبه‌ندی به‌ سیستمه‌كانی Windows و Mac ئه‌گات.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.