شێلم یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش له به‌رامبه‌ر هه‌ڵامه‌ت به‌سووده، جگه له‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی و سوودی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه‌و پسپۆڕانی خۆراك پێشنیاز ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه شێلم بخۆن.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكانی خۆراك له‌سه‌ر سوودی شێلم گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه خواردنی شێلم له توانایدا هه‌یه به‌ردی گورچیله وورد بكات و له ناوی ببات وه یارمه‌تی میزكردن ده‌دات، هه‌روه‌ها جگه‌ریش به‌هێز ده‌كات و له نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت.
شێلم هێنده تایبه‌تمه‌ندی به‌سوودی هه‌یه كه هه‌ندێك جار ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه بڵێین بۆ هه‌موو ده‌ردێك ده‌رمانه، شێلم ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كان وه‌ك (ڤیتامین سی، ڤیتامین ئی، ڕیشاڵ، فۆلیك ئه‌سید، ڤیتامین بی5، ڤیتامین بی1، ڤیتامین بی2، ڤیتامین بی3، ڤیتامین بی6، مه‌نگه‌نیز، پۆتاسیۆم، مه‌گنسیۆم).
چه‌ند سوودێكی تری شێلم:
1. به‌رگری له دڵ ده‌كات و له جه‌ڵته دووری ده‌خاته‌وه.
2. بۆ گه‌شه‌ی ئێسك به‌سووده‌و ده‌یپارێزێت له پووكانه‌وه.
3. قۆڵۆن چاڵاك ده‌كات.
4. گه‌ڵای شێلم پاڵپشتی سیسته‌می هه‌رس ده‌كات.
5. ڕێگری له هه‌ڵوه‌رینی قژده‌كات.
6. دوورت ده‌خاته‌وه له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
7. وزه‌به‌خشه‌و ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات.
8. ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆخه ده‌بن به خواردنی شێلم هێور ده‌بنه‌وه.
9. ئه‌گه‌ر گه‌رووتان ئازاری هه‌بوو، ئه‌و ئاوه‌ی كه شێلمه‌كه‌ت پێ كوڵاندوه له گه‌رووت وه‌ربده.
10. ئاوی شێلم شه‌كره‌ی خوێن داده‌به‌زێنێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه نابێت بیخۆن.
11. خواردنه‌وه‌ی ئاوی شێلم زیپكه‌ی ده‌موچاو لا ده‌بات.
12. بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری و به‌هێزكردنی مێشك به‌سووده.
13. ژنانی دووگیان و ئه‌و دایكانه‌ی شیر ده‌ده‌ن به منداڵه‌كانیان تاده‌توانن به‌رده‌وام شێلم بخۆن.
14. خۆراكێكی به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زوو تووڕه ده‌بن و بارگرژی ده‌روونییان هه‌یه.
15. ئه‌گه‌ر شێلم وه‌ك شه‌ربه‌ت ئاماده بكرێت و بخورێته‌وه ئه‌وا سوودی هه‌یه بۆ پێست و ده‌بێته هۆی نه‌رم كردنی.
16. توانای بینین زیاد ده‌كات.
17. چاره‌سه‌ری ماندوویه‌تی ده‌كات.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.