مایك پێنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ده‌ڵێت توانا و ئامرازه‌كانی ئێران بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به تیرۆریستان و دوژمنانی ئیسڕائیل له ناوچه‌كه‌دا كه‌م بووه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی ترامپ و ئه‌و سزایانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی خستوویه‌ته سه‌ر ئێران.
مایك پێنس له وتارێكدا له‌به‌رده‌م جوله‌كه‌كانی دانیشتووی ئه‌مریكا وتی: ئه‌مریكا هه‌رگیز رێگه نادات به ئێران تا ده‌ستی بگات به چه‌كی ئه‌تۆمیی.
جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له وتاره‌كه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران ئه‌نجامی هه‌بووه و تاران تاراده‌یه‌كی زۆر توانای پشتیوانیی و یارمه‌تیی خۆی بۆ گروپه تیرۆریستییه‌كان ناوچه‌كه له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها به وته‌ی مایك پێنس ئێران ده‌ستی له پشته‌وه‌ی ئه‌و هێرشه موشهكییانهیه كه حزبوڵڵا ده‌یانكاته سه‌ر ئیسڕائیل.
جێگری دۆناڵد ترامپ جه‌ختیشی كرده‌وه: پێشبینیی ده‌كه‌ین كه سزای نوێی دیكه‌ش بخرێته سه‌ر ئێران و سزاكانی ئه‌مریكا له دژی ئێران هیچكات ئه‌وه‌نده‌ی سزاكانی ئێستا قورس و به‌رفراوان نه‌بوونه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.