Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:48

بۆچی هه‌ندێک ئۆتۆمبێل له‌کاتی ئیشپێکردندا زیکه‌ زیک ده‌کات؟

پێویسته‌ به‌پێی پێویست پوولییه‌كه‌ی توند بكرێت
کوردستان TV
100%

هه‌ندێك ئۆتۆمبیێل له‌كاتی ئیشپێكردنیدا زیكه‌زیك له‌به‌شی پێشه‌وه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌دا دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر پولی شل بێت یاخود قایشی بزوێنه‌ره‌كه‌ ته‌ڕ بێت، له‌كاتی ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێلدا زیكه‌ زیك دروست ده‌كات، هاوكات له‌كاتی داگیرسانی دوگمه‌ی (A.C) ته‌برید، به‌هه‌مان شێوه‌ قایشه‌كه‌ تووشی زیكه‌ زیك ده‌بێت.

پولی (خلۆكه‌) دانراوه‌ بۆ توندكردن‌و قایمكردنی قایش، چونكه‌ ئه‌گه‌ر قایش شل بێت، ئه‌وا تووشی خلیسكان ده‌بێت له‌كاتی خولانه‌وه‌ی قایشه‌كه‌، به‌مه‌ش زیكه‌ زیك ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌پێی پێویست پوولییه‌كه‌ی توند بكرێت، تاوه‌كو زیكه‌ زیكی قایشه‌كه‌ نامێنێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی دروست‌و بێ خلیسكان، قایشه‌كه‌ ده‌خولێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ Traffice Fm

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.