Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:34

به‌م ڕێگایه‌ چاره‌سه‌ری بۆنى سوته‌مه‌نى به‌نزینى ناو ئۆتۆمبێله‌که‌ت بکه‌ ؟

مرۆڤ تووشی سه‌ر ئێشه‌و نه‌خۆشی تر ده‌كات
کوردستان TV
100%


زۆرجار له‌ناو ئۆتۆمبێل تووشی بێزاری بۆنی ناخۆشی سووته‌مه‌نی به‌نزین ده‌بینه‌وه‌، به‌تایبه‌تی كاتێك گه‌شتێكی دوورودرێژ یان له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان تووشی وه‌ستانێكی زۆر ده‌بین.
بۆنی ناخۆشی به‌نزین له‌ناو ئۆتۆمبێل زۆرجار مرۆڤ تووشی سه‌ر ئێشه‌و نه‌خۆشی تر ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌هاوڵاتیانیش به‌لایانه‌وه‌ ئاسایی بێت، به‌ڵام بۆنی به‌نزین هه‌ر ناخۆشه‌ له‌نێو ئۆتۆمبێلدا.
له‌زۆركاتدا بۆنی سووته‌مه‌نی به‌نزین به‌هۆی رژانی به‌نزینه‌كه‌وه‌یه‌ له‌نێو ماكینه‌كه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی بۆن‌و شامپۆ.
زۆرجار بۆنی رۆنی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ تووشی سه‌ر ئێشه‌مان ده‌كات، بۆیه‌ واچاكه‌ كه‌مێك قاوه‌ بكه‌ینه‌ سه‌ر رۆنه‌ رژاوه‌كه‌ تا بۆنه‌كه‌ی نه‌مێنێت.
ڕێگه‌یه‌كی تری لابردنی بۆنی رۆن و سووته‌مه‌نییه‌كه‌ رشتنی كه‌مێك ماده‌ی سۆده‌یه‌ به‌سه‌ر شوێنه‌واره‌ رژاوه‌كه‌و جێهێشتنییه‌تی بۆ رۆژێك تاكو بۆنه‌كه‌ی نامێنێت.
هه‌روه‌ها ڕێگه‌یه‌كی تری لابردنی په‌ڵه‌ چه‌وری بریتییه‌ له‌ ڕشتنی گیراوه‌ی سێو به‌سه‌ر شوێنه‌كه‌و كردنه‌وه‌ی جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌ تاكو كاریگه‌ری له‌یه‌ك بكه‌ن و بۆنه‌كه‌ كه‌متر ببێته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.