بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی فهرهسا بە سەرۆکایەتی ئیمانوێل ماکرۆن، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامبدات.
نارەزایەتیەکانی دژی گرانبوونی بەنزین لە فەرەنسا تا دێت ڕوو لە فراوانبوونی زیاتر دەکەن و ئەم چەند ڕۆژەی دوایی بەشێوەیەکی ڕێکخراوتر و لەژێر ناوی "ئێلەگ زەردەکان درێژە بە خۆپیشاندان درا.
بە گوێرەی میدیاکان حکومەتی فەڕەنسا ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بزووتنەوەی هێلەگ زەردەکان کە لە ئێستادا خۆپیشاندان دەکەن و خۆپیشاندانەکانیش لە 24ی مانگی ڕابردوو بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنیەوە سەریهەڵدا.
تا ئێستا بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە 132 کەس برینداربوون و زیاتر لە 450 کەس دەستگیرکراون، هەروەها وەک وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی سهپاندنی باری ناكاو دهكهن به هۆی خۆپیشاندانهكان له پاریس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.