Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:22

سوپاى پاسداران: بەردەوام دەبین لە تاقیکردنەوەى موشەکی

وەک وەڵامێک بۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا
کوردستان TV
#11
100%


ئەمڕۆ مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامی ئێران موشەکێکی ئەتۆمیی مام ناوەند مەودای تاقی کردوەتەوە کە دەتوانێت سەرجەم پێگەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێک لە خاکی ئەوروپا بکاتە ئامانج.

وتەبێژى سوپاى پاسدارانى ئێران بێ ئەوەى هیچ ئاماژەیەک بە تاقیکردنەوەى موشەکى نوێ بکات، وەک وەڵامێک بۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا دووپاتى کردەوە کە وڵاتەکەى بەردەوام دەبێت لە تاقیکردنەوەى موشەکی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسى تەسنیمى نیمچە فەرمى ئێرانی، لە زارى ژەنەراڵ ئەبو فەزل شکارچییەوە بڵاوى کردەوە؛ ئێران بەردەوامیى دەدات بە تاقیکردنەوە موشەکییەکانى لەپێناو بەهێزکردنى تواناکانى بەرگرى و بەرپەرچدانەوە و هێرشکردن.

لەو لێدوانەیدا ژەنەراڵەکەى سوپاى پاسداران لەبارەى تاقیکردنەوە موشەکییەکان وتویەتى، لەپێناو بەرگرى و نیشاندانى هێزى بەرپەرچدانەوە و هێرشکردنى وڵاتەکەمان تاقیکردنەوەى موشەکییمان دەبێت و بەردەوامیش دەبین لەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامی ئێران موشەکێکی ئەتۆمیی مام ناوەند مەودای تاقی کردوەتەوە کە دەتوانێت سەرجەم پێگەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێک لە خاکی ئەوروپا بکاتە ئامانج.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.