پۆلیسی ئیسڕائیل رۆژی رابردوو ئامۆژگاریی ده‌زگای دادوه‌ریی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه تا بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته به تۆمه‌تی به‌رتیل وه‌رگرتن و ساخته‌كاریی بخرێته به‌ر راوه‌دونانی یاسایی.
پۆلیسی ئه‌م وڵاته بۆیه ئه‌م داوایه‌ی له ده‌زگای دادوه‌ریی ئیسڕائیل كردووه، چونكه پێیوایه ناتانیاهۆی جیا له به‌رتیل وه‌رگرتن و ساخته‌كاریی ته‌گه‌ره‌ی خستووه‌ته سه‌ر ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆسه‌ی یاسایی.
هه‌ڵبه‌ت له‌مساڵدا ئه‌مه سێیه‌مجاره كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل تۆمه‌تبار ده‌كرێت به وه‌رگرتنی به‌رتیل و گه‌نده‌ڵیی دارایی و ته‌نانه‌ت سارای هاوسه‌ریشی تا ئێستا چه‌ندجارێك تۆمه‌تبار كراوه به به‌فیڕۆدانی سامانی گشتیی و ساخته‌كاریی له خه‌رجییه حكومییه‌كاندا.
ناتانیاهۆ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له راگه‌یاندنه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا تۆمه‌ته‌كانی پۆلیسی له‌سه‌ر خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و وتی: ئه‌و تۆمه‌تانه پۆلیس بۆ منی هه‌ڵبه‌ستووه تا دۆسییه‌ی یاسایی بۆ من درووست بكرێت، كه ئه‌وه‌ش كارێكی نایاساییه و دڵنیام ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی لێهاتوو لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه بكه‌ن به‌خێرایی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌وانه هه‌مووی تۆمه‌تی بێبنه‌مان.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه داواكاری گشتیی ئیسڕائیل ده‌بێ ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی یاسایی له‌سه‌ر ناتانیاهۆ و سارای هاوسه‌ریی بڕیاری كۆتایی بدات.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.